REQUIREMENTS


بەلگەنامە داواكراوەكان 

1- كۆپييەك لە دوابڕنامەى بەدەستهێنراو، ئەگەر بڕوانامەكە هي دەرەوەى هەرێمى كوردستان و عێراق بێت دەبێت يەكسانكردنى بڕوانامەى لە وەزارەتى خوێندنى بالآى هەرێم بۆ كرابێت.
2- كۆپييەك لە فەرمانى زانكۆيى بەدەستهێنانى بڕوانامەكە، كە دەرچووبێت لە يەكێك لە زاكۆ باوەڕپێكراوەكانى عێراق.
3- پشتگيرييەك لە فاكەڵتى كەسى بەشداربوو كە ناوبراو ميلاكى لەسەر زانكۆيە و بەردەوامە لە دەوامكردن.
4- هێنانى دوو وێنەى ڕەنگاوڕەنگى موعامەلە. 
5. پێويستە فۆرمەكە پڕ بكەنەوە.

پێداويستييەكانى خولەكە بريتين لە


أ- پڕكردنەوەى فۆرمى بەشداريكردنى ئەلكترۆنى لە خولەكەدا
ب- دابينكردنى بەڵگەنامەك
ج- ئامادەبوون لە خولەكەدا و نابێت ڕۆژەكانى نەهاتنى بەشداربوو لە خولەكەدا لە (2) كاتژمێر تێپەڕێت بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى ماستەر و بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى دكتۆرا بە بەهانە (عذر) يان بێ بەهانە
د- بەشدارى تاقيكردنەوەى بەنووسين بكات و تيايدا دەربچێت
هـ- وانەيەكى بچووككراوە (مايكرۆتيچينگ) پێشكەش بكات
و- تێكڕاى دەرچوونى بەشداربوو لە خولەكەدا لە (70%) كەمترنەبێت.



ئەم ڕێنماييانە بۆ خولى داهاتوو ١٧ كارى پێ دەكرێت:

١- كەسى پێشكەشكار بۆ بەشداريكردن لە خولى وانەوتنەوە ئەگەر گفتوگۆى زانستى كردبوو وە ليژنەكە واژۆى كردبوو كە ئەم كەسە كێشەى نييە و ماستەرەكەى تەواو كردووە ئەوا وەردەگيرێت لە خولى وانەوتنەوە ئەگەر فەرمانى زانكۆييەكەشى دەرنەچووبوو.

٢- ئەوانەى لە دەرەوەى ولآت ماستەر يان دۆكتۆرايان تەواوكردووە ئەبێت مامەڵەى يەكسانكردنى بروانامەيان پێشكەش بە وەزارەت كردبێت.

٣- ژمارەى بەشداربووان لە خولەكەدا لەجياتى ٢٠ كرا بە ٢٥ كەس نابێت زياتر بێت، و ئەولەويەت بۆ كارمەندى زانكۆى كۆيەيە پێش كەسى دەرەوەى زانكۆ.
٤- ساڵى دوو جار خول دەكرێتەوە سيميستەرى يەكەم (لە پايزدادەبێت) و سيميستەرى دووەم (لە كۆتايى زستان دەبێت) (بێ دياريكردنى كات).